فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانیان كرد

 فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بایكۆتى دانیشتنى په‌رله‌مانیان كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/ 12/ 2018 ڕای گه‌یاند، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقیان بایكۆت كرد و بڕیاریشه‌ له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، كۆ ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كشانه‌وه‌ و دانیشتنه‌كه‌یان بایكۆت كرد".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنى ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر بۆ ئه‌ندامێتى دادگاى ته‌میزی فیدڕاڵى، كاندیده‌ كورده‌كان پشتگوێ خراون.

لاى خۆیه‌وه‌، ڤیان سه‌بڕى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، داواى كرد نوێنه‌رى كوردیش له‌ دادگاكه‌دا بوونى هه‌بێت، گوتیشی: "كاندیدی خۆمان له‌ دادوه‌ره‌كانى دادگاكانى نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام پشتگوێ خران".

دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌ده‌ركردنى كورد له‌ نوێنه‌رایتی كردن له‌ ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ری ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا، پێنج دادوه‌رى بۆ دادگاى ته‌میزی فیدڕاڵی هه‌ڵبژارد كه‌ بریتین له‌:

نوعمان كه‌ریم ئه‌حمه‌د، كازم عه‌باس حه‌بیب، محه‌ممه‌د قاسم محه‌ممه‌د، محه‌ممه‌د عه‌بد عه‌لى شه‌دهان و حه‌سه‌ن فوئاد مونعم.













باسنيوز
Top