له‌باره‌ى جۆره‌ كرمێكى گه‌نم و جۆوه‌ هۆشدارى ده‌درێته‌ جووتیاران

 له‌باره‌ى جۆره‌ كرمێكى گه‌نم و جۆوه‌ هۆشدارى ده‌درێته‌ جووتیاران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵى ڕانیه‌ ڕایگه‌یاند، جۆره‌ كرمێكى زیانبه‌خش له‌ناو گه‌نمى جوتیارانى سنووره‌كه‌ په‌یدابووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر جوتیاران فریاى چاره‌سه‌ركردنى نه‌كه‌ون ، زیانى زۆر ده‌خاته‌وه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى كشتوكاڵى ڕانیه‌ هاتووه‌: "ماوه‌یه‌كه‌ كرمی چه‌كه‌ره‌ی گه‌نم و جۆ له‌ناو كێڵگه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر له‌ ڕه‌گى گه‌نم و جۆ ده‌دات".

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ له‌زیان گه‌یاندنى ئه‌و جۆره‌ كرمه‌ نه‌گیردرێت،، جووتیار ناچار ده‌كات دووباره‌ زه‌وییه‌كه‌ى بكێڵێته‌وه‌ و دایبچێنێته‌وه‌، : "بۆیه‌ پێویسته‌ جووتیاران به‌زووترین كات سه‌ردانی كێڵگه‌كانیان بكه‌ن تادڵنیا ببنه‌وه‌ له‌ هه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌و جۆره‌ كرمه‌".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كشتوكاڵى ڕانیه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی باران بارین كاری قه‌لاچۆكردنی ئه‌و كرمه‌ ئه‌سته‌م بووه‌، به‌ڵام ده‌توانرێت سوود له‌ ئاوپژێنى كۆڵه‌پشت وه‌ربگیردرێت بۆ ڕژاندنى گه‌نم و جۆكه‌ به‌ قڕكه‌ری مێرووكوژ.










باسنيوز
Top