له‌باره‌ى جۆره كرمێكى گه‌نم و جۆوه هۆشدارى ده‌درێته جووتیاران
لهڕاگهیهندراوێكى كشتو‌كاڵى ڕانیه هاتووه: "ماوه‌یه‌كه كرمی چه‌كه‌ره‌ی گه‌نم و جۆ له‌ناو كێڵگه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆر له ڕه‌گى گه‌نم و جۆ ده‌دات".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌گه‌ر ڕێگه له‌زیان گه‌یاندنى ئه‌و جۆره كرمه نه‌گیردرێت،، جووتیار ناچار ده‌كات دووباره زه‌وییه‌كه‌ى بكێڵێتهوه و دایبچێنێتهوه، : "بۆیه پێویسته جووتیاران به‌زووترین كات سه‌ردانی كێڵگه‌كانیان بكه‌ن تادڵنیا ببنه‌وه له هه‌بوون و نه‌بوونی ئه‌و جۆره كرمه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كشتو‌كاڵى ڕانیه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه به‌هۆی به‌رده‌وامی باران بارین كاری قه‌لاچۆكردنی ئه‌و كرمه ئه‌سته‌م بووه، به‌ڵام ده‌توانرێت سوود له ئاوپژێنى كۆڵه‌پشت وه‌ربگیردرێت بۆ ڕژاندنى گه‌نم و جۆكه به قڕكه‌ری مێرووكوژ.
باسنيوز
