سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ڕەئووف حەسەن دەکات
ئەمڕۆ شەممە 22/12/2018، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ڕەئووف حەسەن پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن)ـم پێ گەیشت".
سەرۆک بارزانی گوتیشی: "لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم".
ھەر لە پرسەنامەکەدا سەرۆک بارزانی دەڵێت: "لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەک بدات".
بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی 21/12/2018، ڕەئووف حەسەن، چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیر لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی نووسەر و ڕۆشنبیری کۆچکردوو ڕەئووف حەسەن
بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری ناودار، کاک (ڕەئووف حەسەن) ـم پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک ڕەئووف بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی ھەموولایەک بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٢٢ـی١٢ـی٢٠١٨
باسنيوز
