نێچیرڤان بارزانی: خزمەت و بەرھەمەکانی مامۆستا ڕەئووف حەسەن بۆ ھەمیشە یادی ئەو بە زیندوویی دەھێڵنەوە
ئەمڕۆ شەممە 22/12/2018، نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: "بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیر مامۆستا ڕەئووف حەسەنەوە، سەرخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم، خوای گەورە سەبووریی ھەموو لایەک بدات".
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا دەڵێت: "خزمەت و بەرھەمەکانی مامۆستا ڕەئووف حەسەن بۆ ھەمیشە یادی ئەو بە زیندوویی دەھێڵنەوە".
بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی 21/12/2018، ڕەئووف حەسەن، چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕووناکبیر لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
