فەرەنسا پشتگیری لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات
پێشتر میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆماری فەرەنسا کۆ بوونەتەوە و فەرەنسا بڕیاری داوە پشتگیرییان بکات و هێزە سەربازییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی فورات زیاتر بکات.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕای گەیاندبوو کە ئەوان پاڵپشتی لە هەسەدە دەکەن.
ئەم هەڵوێستەی فەرەنسا لە کاتێکدایە ک ەئەمریکا بڕیاری داوە هێزەکانی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە و ئەم هەڵوێستەش کاردانەوەی ناوخۆیی لە ئەمریکا لێ کەوتەوە و جیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دەستی لەکار کێشایەوە و چەندین سیناتۆر و فەرماندەی سەربازیش ڕەخنەیان لەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ گرتووە.
ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە تورکیا هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
باسنیوز
