قەرەیلان: توركیا ھێرشەكانی داعش دووبارە دەكاتەوە
قه‌ره‌یلان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ستێركی سەر بە حزبەكەی گوتی: "کاتێك مرۆڤ سه‌رنجی ئه‌و هێرشانه ده‌دات، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌رنجڕاکێش ده‌رده‌که‌وێت، داعش سه‌ره‌تا هێرشی کرده سه‌ر شنگال، دواتر هێرشی کرده سه‌ر مه‌خموور و که‌رکووك و رووی له کۆبانێ کرد، سه‌رنج بده‌ن، ئێستاش ئه‌ردۆغان هه‌مان شت ده‌کات، ئه‌و هێزه‌ی که ساڵی 2014 رووی داعشی له‌و هه‌رێمانه کرد، رژێمی ئه‌نقه‌ره بوو، پیلان و نه‌خشه‌ڕێی داعش و رژێمی ئه‌نقه‌ره یه‌که، ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی به ده‌ستی یه‌کێکیان بیکه‌ن، ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ن له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی دیکه بیکه‌ن".
لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا قەرەیلان دەڵێ: "شەڕی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به دیزاینێکی نوێ کۆتایی دێت و پێویسته گه‌لی کوردیش جێی خۆی له‌نێو ئه‌و دیزاینه‌دا بگرێت".
موراد قه‌ره‌یلان گوتیشی: "ده‌وڵه‌تانی داگیرکەر که کوردستانیان داگیر کردووه، هه‌موویان دوژمنی یه‌کترن، خوێنی یه‌کتر ده‌مژن، به‌ڵام کاتێك مه‌سه‌له ده‌بێته کورد و کوردستان داده‌نیشن و رێکده‌که‌ون. ده‌وڵه‌تی سووریا و تورکیا 7 ساڵه له دژی یه‌کتر له شه‌ڕدان، ئێستا به‌یه‌که‌وه چاوپێکه‌وتن ده‌که‌ن و له‌سه‌ر هه‌ندێك بابەت رێکده‌که‌ون، به‌ڵام ئێمه وه‌ك کورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌نێو یه‌ك که‌شتیداین، بۆچی ناتوانین له ده‌وری پلاتفۆڕمێکی هاوبه‌ش کۆببینه‌وه؟ ئه‌مه بۆ ئێمه کێماسییه‌کی جدییه و شەرمە. دوژمنانی ئێمه له دژی ئێمه یه‌کده‌گرن، ئایا ئێمه بۆ یه‌کنه‌گرین؟ هیچ پاساوێك بۆ ئه‌مه نییه، ده‌بێ کۆتایی به پاساو بێنین و چاره‌سه‌رێك بدۆزینه‌وه".
ئەو ئه‌ندامەی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پەكەكە راشیگەیاند: "ھێرشەكانی توركیا بێ وەڵام نابن، خوێنی خه‌ڵکی ئێمه به‌فیڕۆ ناچێت، تۆڵه‌یان ده‌کرێته‌وه، دوژمنی ئێمه به نامه‌ردی هێرشی برده سه‌ر خەڵكی سیڤیل له مه‌خموور و شنگال، ئه‌مه‌شیان وه‌ك سه‌رکه‌وتن بۆ خۆیان پیشاندا. به 20 فڕۆکه‌ی جه‌نگی 7 هاووڵاتیی سیڤیلی ئێمه‌یان شه‌هید کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ریق بنه‌وه وتیان سه‌رکه‌وتوو بووین. ئه‌ردۆغان کوشتنی کوردان بۆ خۆی وه‌ك سه‌رکه‌وتن ده‌بینێت".
K24
