تەرمی هاووڵاتیيەکی کورد له كه‌ركووك دۆزرایەوە
ئەفسەرێک بەپلەی عەقید لە پۆلیسی کەرکووك وت؛ ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی شۆراو لەپشت مەکتەب سیاسی یەکێتی له كه‌ركووك، تەرمی هاووڵاتیيەکی کورد دۆزرایەوە.
، له زاری سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسه‌وه رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كه ناوی (عزەدین حەمەسووره) و کە لەدایکبووی ساڵی 1965ـه.
په‌یامنێری كوردستان راشیگه‌یاند، ئەو سەرچاوەیە به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك ئاشكرا بكات، وتی: "کەیسەکە لای دژەتیرۆری عێراقەو زانیاری نادەنە کەس".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شوێنەواری فیشەك بەجەستەى هاووڵاتییه كورده كوژراوه‌كه‌وه هه‌یه و ئێستاش لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ زانینی هۆكاری كوشتنی هاووڵاتییه‌كه، پێكهێنراوه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار راده‌ستی هێزه عێراقی و میلیشیاكان كرا و تا ئێستاش نه‌توانراوه سه‌قامگیری شاره‌كه بپارێزرێت و كۆنتڕۆڵی دۆخی ئه‌منی بكرێت.
k24-
