شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات ده‌چێته پاریس
خالید عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری رایگه‌یاند، سبه‌ی هه‌ینی، 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده)، كه پێكهاتووه له ریاد درار هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری مه‌سه‌ده، سه‌ردانی پاریس ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بنه‌وه.
لای خۆیه‌وه، نووسینگه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ورده‌كاری ئه‌ندامانی شانده‌كه نه‌كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش رایگه‌یاندبوو، هه‌فته‌ی داهاتوو كار بۆ گه‌ره‌نتیكردنی پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌نێو ئه‌وانیشدا هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن و به پێویستيشى ده‌زانێت ئه‌مه‌ریكا پاراستنی خه‌ڵكی باكووری سووریا و ئارامی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی مرۆیی روونه‌دات و تیرۆریستانیش نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
دوێنی پێنجشه‌ممه، 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ته‌واوی هێزه‌كانی خۆی له باكووری سووریا ده‌كشێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هه‌سه‌ده‌ی لێكهوتهوه، به تایبه‌تیش كه ئێستا توركیا ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی له باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه.
k24-
