شاندی باڵای بازرگانانی هیندستان: دەرفەتێکی باشی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان هەیە
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/12/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و ته‌ندروستیی هندستان كرد كه پرادیپ سینگ باڵیۆزی هندستان له عێراق و چاندرامۆول كێرن باڵیۆزی هندستان له هه‌رێمی كوردستان، یاوه‌ریان بوون.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ده‌رفه‌تێكی باشی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌خوازن له‌گه‌ڵ بازرگان و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی پته‌و دروست بكه‌ن و له بواره جیا‌كاندا سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێم بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هندستان و هه‌رێمی كوردستانیش له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
kdp-
