لە حاجی ئۆمەران حەوت بارهەڵگری مادەی كیمیایی گەڕێندرانەوە بۆ ئێران

 لە حاجی ئۆمەران حەوت بارهەڵگری مادەی كیمیایی گەڕێندرانەوە بۆ ئێران
لەكۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، حەوت باری مەوادی كیمیایی بەهۆی دەرنەچوونیان لە تاقیگەی بنكەی پشكنینی سووتەمەنیی سامانە سروشتییەكان، گەڕیندرانەوە بۆ ئێران.

سیروان حوسێن، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رايگەیاند، لە درێژەی كار و چالاكییەكاندا (7) حەوت ئۆتۆمبێلی هەڵگری مەوادی كیمیایی لە جۆری ( D.P.G) بەهۆی دەرنەچوون لە تاقیگەی بنكەی پشكنینی سووتەمەنیی سامانە سروشتییەكان لە كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتی ئێران".

ئەوەشی خستە ڕوو بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ناگونجێت، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی كۆمەڵگە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە.











باسنيوز
Top