کاتی کردنەوەی باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر ئاشکرا دەکرێت

 کاتی کردنەوەی باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر ئاشکرا دەکرێت
یەکێک لە گەورەترین پارک و باخچەی ئاژەڵان لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە، کە چەندین بەشی جۆراوجۆری تێدا دەبێت، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی 77یش کاتی کردنەوەی ئاشکرا دەکات.

ھێرش خۆشناو، خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی 77 ڕايگەیاند: "ھۆکاری دواکەوتنی پرۆژەی باخچەی ئاژەڵانی شاری ھەولێر بۆ بوونی کێشەیەکی یاسایی لەگەلڕ وەزارەتی کشتوکاڵ دەگەڕێتەوە، بەڵام توانیمان لە دادگا ئەو کەیسە یەکلا بکەینەوە".

گوتیشی: "چەندین بەشی جیاواز لەنێو پارکەکەدا ھەن، ھەروەھا بە یەکێک لە باخچە ناوازەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەژمار دەکرێت، بۆ نەورۆزی ساڵی 2019 بەڕووی خەڵکیدا دەکرێتەوە".

ھەر لەمبارەیەوە نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "پرۆژەی باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر، پرۆژەیەکی فراوانی گەشتیارییە و کاریگەریی زۆر باشی لەسەر کەرتی گەشتیاری دەبێت".










باسنيوز
Top