نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه لە تاوانه‌كانی داعش کۆ بوونەوە
له دیدارێكدا ئه‌حمه‌د خان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و تیشکی خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی تیمه‌كه‌یان كه به هاوكاریی هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كار بۆ دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانی ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی کۆکردنه‌وه و دیکۆمێنتکردنی تاوانه‌کانی داعش و لێپرسینه‌وه و به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سزادانی تاوانبارانی داعش.
لە بەرانبەردا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه و ده‌ستپێكردنی كاری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له عێراق نیشان دا و هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه.
باسنيوز
