زانیاریی نوێ لەبارەی سێ مووچەکە ئاشکرا دەکرێت
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی 2018 ناکرێت بە چەک، بەڵکوو دابەش دەکرێ".
ڕوونیشی کردەوە: "لێکدانەوەیەکی ھەڵە ھەبوو بۆ نووسراوێکی دیراسات و توێژینەوەی وەزارەتی دارایی، دیراسات و توێژینەوەی وەزارەتمان مەبەستی ئەوە نەبووە ئەو مووچانە بکرێنە چەک، بەڵکوو بەھەڵە لەلایەن گەنجینەکان لێکداربوویەوە".
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد: "بە دڵنیاییەوە ئەو سێ مووچەیە دابەش دەکرێت، لە سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت".
پێشووتر ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە دا، کە سێ مووچەی ئەمساڵ پاشەکەوت ناکرێت و دابەش دەکرێت.
باسنیوز
