پارتی و گۆڕان کۆ بوونەوە
هەفتەی رابردوو، شاندی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ هەردوو شاندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بوونەوە. لە کۆبووەکاندا کە پێوەست بوون بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حکوومەت و چۆنیەتیی بەشداریی ئەو دوو لایەنە، بابەتی گرنگ خراونەتەوە بەر باسەوە.
دوێنێ سێشەممە، پارتی و یەکێتی کۆ بوونەوە و ئەمڕۆیش سەعات10ـی ئەمڕۆیش سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد و لە گردی زەرگەتە یەكەمین دانوستاندنی رەسمی لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم ئەنجام دەدەن.
عارف روشدی ، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، پارتی ھەموو ھەوڵێک دەدات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کابینەی نویەمی حکوومەتی ھەرێم پێک بێت.
عارف روشدی باوەڕی وایە، پرسی پێکھێنانی حکوومەت پێویستی بە کۆبوونەوەی دیکەش ھەیە تاوەکو رێککەوتن دەکرێت.
وەک روشدی باسی کرد، کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی پارتی لەگەڵ یەکێتی ئەرێنی بووە و کۆبوونەوەی دیکەش دەکەن.
KDP-
