شارەزایان: سەردانی چڕی وڵاتان دەرخەری ئەو راستییەیە كە هەرێم پێگەیەكی بەهێزی هەیە

	 شارەزایان: سەردانی چڕی وڵاتان دەرخەری ئەو راستییەیە كە هەرێم پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ماوەیەكە جموجۆڵی زۆری دیپلۆماسی لە هەرێمی كوردستان بە سەردانیكردنی وەزیرانی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریكا هەیە، شارەزایانی یاسا و سیاسەتی نێودەوڵەتییش، بۆ گرینگیی سیاسەتی سەركردایەتیی كوردی دەگێڕنەوە، پێشیان وایە كە هەرێمی كوردستان لە رووی دیپلۆماسییەوە زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت.

دوێنێ هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیران نێچیرڤان بارزانی كۆ بوونەوە، دواتریش لە پرێسكۆنفڕانسێكدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لە پشتگیریكردنی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان كردەوە، هاوكات سەردانیكردنی هەریەكە لە وەزیری وزەی ئەمەریكا و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و نێردراوی ئەمەریكا بۆ جەنگی داعش مەكگۆرك بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، شارەزایانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، ئەو جووڵە و بزاڤە دیپلۆماسییەی لە ئێستادا لە رووی پەیوەندییە دەرەكییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، بۆ بوونی قەوارەیەكی بەهێزی دەستووریی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا دەیگێڕنەوە.

دكتۆر عومەر نوورەدینی، مامۆستای زانكۆ لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "تا ئێستایش هەرێمی كوردستان كاراكتەرێكی بەهێزی نێودەوڵەتییە، هاوكات جیهازێكی پەیوەندییە دەرەكییەكانیشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا"
KDP-
Top