پارتی و گۆڕان راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

پارتی و گۆڕان راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
دوای دوو کاتژمێر لە کۆبوونەوە، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و گۆڕان راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی راگەیاندراوی هاوبەشی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان

رۆژی 19-12-2018 شاندی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم، كۆبونەوە.

كۆبونەوەكە لە كەشوهەوایەكی بەرپرسانە و بە ئومێدی كاركردنی هاوبەش بەڕێوەچوو، هەردولا جەختیان لەوەكردەوە كە پرۆسەی گفتوگۆكردن بەردەوامە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو خاڵە هاوبەش و زۆرانەی لەروانگەی هەردوو شاند هەیە بۆ بەرنامەی كابینەی حكوومەت بە ئامانجی باشتركردنی بژێوی خەڵك و چاكسازی ریشەیی لە هەموو بوارەكان.

كۆبونەوەكە جەختی لەوەكردەوە كە گرنگە بەرنامەیەكی تۆكمەی هاوبەش دابڕێژرێت بۆ بوارەكانی شەفافیەت و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی حكوومەت لە بەڕێوەبردنی زیاتری خزمەتگوزارییەكان و ئیدارەدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

جەختیش كرایەوە لە دانانی بەرنامە و بەرپرسیارێتی هاوبەش بەمیكانیزمی گونجاوی جێ‌ بڕوای لایەنە بەشداربوەكانی حكوومەت، بنەمای سەرەكی بێت.

kdp-
Top