ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی: هێزه‌كانى ئه‌مریكا له ته‌واوى سووریا ده‌كشێته‌وه
له وتارێكدا، ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه نووسیویه‌تى: "سوپاى ئه‌مریكا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووریا، بكشێته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه: "به‌رپرسانى ئه‌مریكا هاوپه‌یمانه‌كانیان له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووریا له پلانه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه، كه هه‌ڵمه‌تى دژ به داعش له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه".
لاى خۆیه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌مریكا بڵاوی كرده‌وه، واشنتۆن تاوتوێی كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى له سووریا، ده‌كات.
پێشتر سەرچاوەیەکی کوردی لە سووریا ئاشکرای کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕەزامەندی و ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی هەرێمی، هێزێکی عەرەبی و هێزێکی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی فورات کە دەکاتە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، جێگیر دەکات.
ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هۆکارگەلێکی پەیوەندیدار بە سەلامەتیی کەسی، نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمریکا و تورکیا و وڵاتانی دیکەی هەرێمی، بەنیازن (هێزی بژارە - قوات النخبه)ی سەر بە (رەوتی ئەلغەدی سووریا) کە ئەحمەد جەربا سەرۆکایەتی دەکات و لە (عەرەب، کورد و تورکمان) پێکهاتووە، بۆ ناوچەکانی (منبج، گرێ سپی و سەرێ کانی) لەسەر سنووری نێوان سووریا و تورکیا بگوازێتەوە. هەروەها هێزی پێشمەرگەی ڕۆژئاواش لە ناوچە کوردییەکان لە جێگەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بۆ چەند ناوچەیەکی دیکە بگوازێتەوە.
باسنيوز
