گۆڕان: لێژنەیەکی هاوبەشمان لەگەڵ پارتی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکان پێکهێناوە
میدیای فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوی کردەوە، سبەی پێنجشەممە ٢٠ی ١٢ی ٢٠١٨، جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکە کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و دانوستانەکانی شاندی گۆڕان و شاندی پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی گۆڕان لە کابینەی نوێ و پڕۆژەی بزووتنەوەکە تاوتوێ دەکات.
هاوکات ماڵپەڕی فەرمیی (KNN)ی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٨، پارتی و گۆڕان لێژنەیەکی هاوبەشیان بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان پێک هێناوە.
باسنيوز
