پارتی و گۆڕان پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەکەن
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەشاری سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوولا جەختیان لە هەنگاوی جددی بۆ کاری پێکەویی هاوبەش کردەوە. هەروەها رایگەیاندووە له ئایندهیهكی نزیكدا هەردوولا كۆبونهوهی دیكه ئهنجام دەدەن.
K24 -
