دادگاى ئيتيحادى سكاڵاى ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى كورديى له باره‌ى كه‌ركووكه‌وه ره‌تكرده‌وه
ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى ئيتيحادى به نووسراوى ژماره 48 بڕيارى كۆتايى سه‌باره‌ت به‌و سكاڵايه دا.
له سكاڵاكه‌دا، سكاڵاكاره‌كان سێ داواكارييان خستبووه‌ڕوو، كه تايبه‌ت بوون به گێڕانه‌وه‌ى ره‌وشى كه‌ركووك بۆ پێش شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فه‌رمانه‌كانى عه‌بادى و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرسى هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك.
له بڕياره‌كه‌يدا، كه واژووى سه‌رجه‌م دادوه‌رانى دادگاى ئيتيحادى به‌سه‌ره‌وه‌يه، هه‌ر سێ داواكارييه‌كه‌ى ئه‌و كه‌سايه‌تييه كوردانه ره‌تكراوه‌ته‌وه و دادگا رايگه‌ياندووه، ئه‌و بابه‌تانه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن له ياساى دادگاى ئيتيحادى و ده‌ستوورى عێراق پێيان دراوه.
سكاڵاكاره‌كان پێكهاتبوون له (نه‌جمه‌دين كه‌ريم، رێبوار تاڵەبانی، محەممەد کەمال، فوئاد کوێخا حوسێن، دڵشاد پیرۆت، پەروین محەممەد، رەعد دانوک).
k24-
