ئەڵمانیا کۆنفرانسێک بۆ زیاتر ناساندنی پێشمەرگە ساز دەکات
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخموور، بۆ كەناڵی ئاسمانیی كوردستان٢٤ رایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دژ بە تیرۆریستانی داعش و نواندنی قارەمانێتی، وای كرد كە پێشمەرگە زیاتر لە جاران ناسراوتر بێت.
ئەوەشی باس كردووە، كە هەر كۆنفڕانسێك هەبێت ئەوا گرنگییەكی تایبەت بە پێشمەرگە دەدرێت و ئەو وڵاتانەیش پێیان خۆشە كە شاندی پێشمەرگەیش بەشدار پێ بكەن، لەبەر ئەوەی رۆڵی بەرچاوی لە تێكشكاندنی داعشدا هەبووە.
kdp-
