وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر
بڕیاره ئه‌مشه‌و له كوردستان بمێنێته‌وه‌و سبه‌ینێش چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام بدات و چاوی به نوێنه‌رانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت و كه‌مپێكی ئاواره‌كانیش به‌سه‌ر بكاته‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی هایكۆ ماس پاش رۆژێكه له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان. رۆژی دووشه‌ممه 17/12/2018 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه. پرسى به‌شداریكردنى ئه‌ڵمانیا له دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان و پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و دۆسێی په‌نابه‌ران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بووه.
kdp-
