لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر سێ وەزیری دیکەی کابینەی نوێ درا
ھندرێن لەزگین دۆسکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و تێیدا دەنگ لەسەر کاندیدی ھەریەکە لە وەزارەتەکانی پلاندانان و پەروەردە و کۆچ و کۆچبەران و ڕۆشنبیری و خوێندنی باڵا درا، بەڵام کاندیدی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و کۆچ و کۆچبەران دەنگی پێویستیان نەھێنا و لە سێیەکەی دیکەش، نووری دلێمی بۆ وەزارەتی پلاندانان و قوسەی سوھەیل بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و عەلی عەبدولئەمیر بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری پەسەند کران."
ھندرێن لەزگین دۆسکی گوتیشی: "دوای دەنگدان لەسەر ئەو پێنج وەزارەتە نیسابی یاسایی تێک چوو، بۆیە دەنگدان لەسەر وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد بۆ پێنجشەممە دواخرا.
kdp-
