شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 18/12/2018، شاندی دانوستانكاری پارتی و یەکێتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری سلێمانی، یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ئەنجام درا.
ئەوەش روون کراوەتەوە کە كەش و هەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە و دۆستانە بوون، تێیدا بیروبۆچوونی هەردوو حزب ئاڵوگۆڕ کراوە لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستووریی و یاسایی و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی.
جەختیش لە بەردەوامیی كۆبونەوەكان کراوەتەوە و ”لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێ“.
باسنيوز
