وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر

 وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گەیشتە هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی گەیشتە هەرێمی کوردستان.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 18/12/2018، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومییەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە لەم سەردانەیدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.










باسنيوز
Top