زه‌نگی دانیشتنى په‌رله‌مان لێدرا و په‌رله‌مانتاران ناچنه ژووره‌وه
بڕیاره له دانیشتنى ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، ده‌نگ له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بدرێت.
پێش نزیكه‌ى یه‌ك كاتژمێر، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان زه‌نگی ژوونه ده‌ست پێكردنى دانیشتنه‌كه‌یان لێداوه، به‌ڵام زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌ناو كافتریای ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تائێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ناوى كاندیده‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ى ماونه‌ته‌وه، ڕێكنه‌كه‌وتوون، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر كاندیدانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌رگرى.
باسنيوز
