ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامە و ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی هەریەکە لە ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێ.

به‌پێى زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشەممه مووچەی وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانا، وەزارەتی كشتوكاڵ، چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دەدرێت.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 11 مانگی 2018 تا ئێستا حكومەتی هەرێم تەنها هەشت مووچەی دابەشكردووە، و ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکیشە دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کردووە، بەو پێیەش تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەنها ئەو مووچەی پێ دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشتدەبەستێت بە 317 ملیار دینار کە مانگانە لە بەغداوە دەگاتە هەرێم لەگەڵ 378 ملیار دیناری دیکە کە لە داهاتی فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتنە رێککەوتن لەبارەی ناردنی بڕی 317 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، تا ئێستاش بەغدا 9 مانگ بە بەردەوامی ئەو پارەیەی ناردووە.





خەندان
Top