شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە سلێمانی
لەمبارەیەوە سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، گوته‌بێژی فەرمیی یه‌كێتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕای گەیاندووە، سه‌عات 11ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٨ی ١٢ی ٢٠١٨، شاندی پارتی و یەکێتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌سێمانی بەڕێوە دەچێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە کە کۆبوونەوەکە لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە.
ئاماژەشی بەوە دابوو کە شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی ئازاد بەرواری و ئەندامێتیی (مەحموود محەمەد، هێمن هەورامی و فرسەت سۆفی) سەردانی هەردوو لایەن دەکات.
باس‌نیوز
