سیروان بارزانی: داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكێندراوە و بۆیە ھەر كۆنفرانسێك ھەبێت گرنگییەكی تایبەت بە پێشمەرگە دەدرێت
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور- گوێڕی هێزی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند: "داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكێندراوە و بۆیە ھەر كۆنفرانسێك ھەبێت گرنگییەكی تایبەت بە پێشمەرگە دەدرێت، چونكە پێشمەرگە ناوی وەك قارەمان رۆیشتووە".
دەشڵێت: "قارەمانی پێشمەرگە وایکردووە، ناوی پێشمەرگە سەدجار زیاتر لە رابردوو ناسراو بێت".
K24
