سیروان بارزانی: داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكێندراوە و بۆیە ھەر كۆنفرانسێك ھەبێت گرنگییەكی تایبەت بە پێشمەرگە دەدرێت

سیروان بارزانی: داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكێندراوە و بۆیە ھەر كۆنفرانسێك ھەبێت گرنگییەكی تایبەت بە پێشمەرگە دەدرێت
شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەردانێكی فەرمی لە ئەڵمانیایە و بەشداری کۆنفرانسێك لەبارەی ناساندنی ئەرک و چالاکییەکانی پێشمەرگە دەکات.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور- گوێڕی هێزی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند: "داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە شكێندراوە و بۆیە ھەر كۆنفرانسێك ھەبێت گرنگییەكی تایبەت بە پێشمەرگە دەدرێت، چونكە پێشمەرگە ناوی وەك قارەمان رۆیشتووە".

دەشڵێت: "قارەمانی پێشمەرگە وایکردووە، ناوی پێشمەرگە سەدجار زیاتر لە رابردوو ناسراو بێت".






K24
Top