له چهمچهماڵ ژن و پياوێك به هۆى مادده هۆشبهرهكانهوه دهستبهسهر كران
له راگهيهندراوێكدا پۆليسى سلێمانى راشيگهياندووه، لە لایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ژن و پیاوێك بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون.
ههروهها هاتووه، رووداوهكه رۆژی 15ى كانوونى يهكهم/ ديسێمبهرى 2018، كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ روويداوه و كاتێك هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش ئاگاداركرانەوە لە بوونی ژنێكی بێ هۆش لەنزیك مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ بەناوی (ه. ف. ج) لەدایكبووی (1983) بە رەچەڵهك عەرەب، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس ژنەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا و دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت ماددەی هۆشبەری لەجۆری (ئەمیڤیتامین)ی بەكارهێناوە بۆیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 14لە یاسای هۆشبەر دەستگیركرا.
پۆليس روونيشيكردهوه، پاش ئەوەی لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردوو وتەی تۆمەتباری ناوبراو وەرگیرا توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی تر لە ڕەگەزی نێر بەناوی (ش. م. ع) لەدایكبووی 1982 كە كوردە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیربكرێت.
لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
k24-
