ره‌وه‌ندى كورد له‌ ئه‌ڵمانيا به‌ بۆنه‌ى رۆژى ئاڵا چالاكييه‌كيان ئه‌نجامدا

ره‌وه‌ندى كورد له‌ ئه‌ڵمانيا به‌ بۆنه‌ى رۆژى ئاڵا چالاكييه‌كيان ئه‌نجامدا

رۆژی ئاڵای کوردستان ره‌وه‌ندى كوردى ھەرچوار پارچەی کوردستانی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆکردەوە و مه‌راسيمێكيان به‌ڕێوه‌برد.

به‌شدارانى مه‌راسيمه‌كه‌ گەشبین بوون بەوەی رۆژێک دێت ئاڵای کوردستان لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە پاڵ ئاڵای وڵاتان ھەڵدەکرێت.

رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌ سه‌ر بینای شاره‌داری مه‌هاباد له‌ 17 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1945 به‌ وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له‌ مێژووی سیاسی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ 73 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بۆ‌ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر بینایه‌كی حكوومه‌ت به‌رزكرایه‌وه‌، مانگێك و چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له‌ رۆژی 22 كانوونی دووه‌می 1946 دابمه‌زرێت.

هه‌رچه‌نده‌ كۆماری كوردستان پاش 11 مانگ رووخا، بەڵام ئاڵای كوردستان به‌هۆی درێژپێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ لایه‌ن خه‌باتگێڕانییه‌وه‌ له‌ شاخه‌كانی كوردستان و رێورسمه‌كانی بیرهێنانه‌وه‌ی به‌ شكاوه‌یی مایه‌وه‌.

پاش تێپه‌ڕبوونی 59 ساڵ به‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 19 حوزه‌یرانی 2009 به‌ بڕیاری ژماره‌ 48 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك بكرێته‌ رۆژی ئاڵای كوردستان. هاوكات هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش به‌ رۆژی دایك له‌ كوردستان دیاریكرد.
k24-
Top