نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرك پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/12/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش، دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا مه‌كگۆرك له پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ پاڵاوتنى بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه دیالۆگی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و دووپاتی كرده‌وه كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه پێكده‌هێنرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیدارەكه بوو.
باسنيوز
