سبەی شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە

 سبەی شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە
ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ١٢ی ٢٠١٨، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنەکان دەکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕايگەیاند، سبەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ڕوونیشی کردەوە کە بەشێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی سەردانی شاندەکە، بۆ ئامادەنەبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە، چونکە لەلایەکەوە گۆڕان چاوەڕێی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی کردووە و یەکێتیش سەرقاڵی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی خۆیەتی.











باسنيوز
Top