ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو دەکاتەوە

ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لەبارەی داخستنی ڕێگایەک، بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو کردەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "پاش ئەوەی پردی قەترە لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی لافاوەوە داڕما، لە دوای کۆتاییھاتنی لافاوەکە بو ماوەیەکی کاتی ڕێگا کرایەوە ،بەڵام ئێستا بەھۆی بەردەوامیی باران و ھاتنی لافاوەو، دووبارە ڕێگاکە داخرایەوە".

ھاتوچۆی گەرمیان داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکات، کە بۆ ماوەیەکی کاتی و تا دوای تەواوبوونی لافاو و باران ئەو ڕێگایە بەکار نەھێنن، ھەروەھا "لە ڕێگای بەمۆوە بۆ ژاڵەناو، پاشان دەربەندیخان ھاتوچۆ بکەن".









باسنيوز
Top