ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران بڵاو دەکاتەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 17/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "پاش ئەوەی پردی قەترە لەسەر ڕێگای کەلار - دەربەندیخان لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی لافاوەوە داڕما، لە دوای کۆتاییھاتنی لافاوەکە بو ماوەیەکی کاتی ڕێگا کرایەوە ،بەڵام ئێستا بەھۆی بەردەوامیی باران و ھاتنی لافاوەو، دووبارە ڕێگاکە داخرایەوە".
ھاتوچۆی گەرمیان داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکات، کە بۆ ماوەیەکی کاتی و تا دوای تەواوبوونی لافاو و باران ئەو ڕێگایە بەکار نەھێنن، ھەروەھا "لە ڕێگای بەمۆوە بۆ ژاڵەناو، پاشان دەربەندیخان ھاتوچۆ بکەن".
باسنيوز
