بەھۆی بارانبارینەوە دەوامی ئێوارانی قوتابخانەکان لەم شارەی ھەرێمی کوردستان کرایە پشوو
دڵنیا مەحموود، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری، ڕایگەیاند: "بە بڕیاری قایمقامیەتی شاری کفری و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری، لە سەرجەم ئەو قوتابخانانەی دەوامی ئێوارانیان ھەیە لە سنووری پەروەردەی کفری، پشووی فەرمی دەبێت".
گوتیشی: "ھۆکاری ڕاگەیاندنی پشووەکە بۆ زۆریی ڕێژەی بارانبارین دەگەڕێتەوە، مەبەستیش لێی پاراستنی گیانی قوتابییان و مامۆستایانە".
باسنیوز
