بەھۆی بارانبارینەوە دەوامی ئێوارانی قوتابخانەکان لەم شارەی ھەرێمی کوردستان کرایە پشوو

 بەھۆی بارانبارینەوە دەوامی ئێوارانی قوتابخانەکان لەم شارەی ھەرێمی کوردستان کرایە پشوو
بەھۆی زۆری ڕێژەی بارانبارین و بە مەبەستی پاراستنی گیانی قوتابییان و مامۆستایان، دەوامی ئێواران لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری شارێکی ھەرێمی کوردستان کرایە پشوو.

دڵنیا مەحموود، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری، ڕایگەیاند: "بە بڕیاری قایمقامیەتی شاری کفری و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری، لە سەرجەم ئەو قوتابخانانەی دەوامی ئێوارانیان ھەیە لە سنووری پەروەردەی کفری، پشووی فەرمی دەبێت".

گوتیشی: "ھۆکاری ڕاگەیاندنی پشووەکە بۆ زۆریی ڕێژەی بارانبارین دەگەڕێتەوە، مەبەستیش لێی پاراستنی گیانی قوتابییان و مامۆستایانە".










باسنیوز
Top