ئاڵای کوردستان لەنێو پەرلەمان لەلایەن دایک و هاوسەری شەهیدانەوە بەرز کرایەوە

ئاڵای کوردستان لەنێو پەرلەمان لەلایەن دایک و هاوسەری شەهیدانەوە بەرز کرایەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە پەرلەمانی کوردستان و لەسەر دەستی دایکی چەند شەهید ئاڵای کوردستان هەڵکرا.

لە ڕێوڕەسمەکە بە گوتەیەکی "ڕیڤینگ هروری" سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان بە شێوەی فەرمی و بە مارشی سەربازی و ئاهەنگی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب لەلایەن دایکی چەند شەهیدی سەربەرزی کوردستانەوە ئاڵای کوردستان لەناو حەوشەی پەرلەمانی کوردستان هەڵکرا.

لە ڕێوڕسمەکەدا کەسوکاری ئەم شەهیدانە ئامادە بوون: "دایکی شەهید عەتا، دایکی شێخ ئەحمەد مزووری، خیزانی شەهید شێرکۆ شوانی، دایکی شەهید سەربەست مەنتک" لەگەڵ ڕیڤینگ هروری سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد.

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە و بەپێی نەریتی ساڵانە لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە بۆنە و ڕێوڕەسمی فەرمیدا بە شکۆوە ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێت و ئەم یادە بەرز ڕادەگیریت.









باسنیوز
Top