جه‌بار یاوه‌ر: پێشمه‌رگه ئاماده‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ههرهێرشێكه له هێڵه‌كانى به‌رگرى
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر گوتی: هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پلانى ساڵى 2019 یان بۆ دۆخى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان داڕشتووه، كه له پلانه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان به خاڵ و پلان ڕوونكراونهتهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له ناردنى چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و به‌رده‌وامیشن له مه‌شق كردن به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه".
گوتیشى" داعش له ناوچه‌كانى پارێزگاى موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركوك ده‌ستى به جموجوڵ كردووه، پێشمان وایه داعش ته‌نها له‌سه‌ر به‌یاننامه كۆتایی هاتووه، ئه‌گه‌رنا هه‌ڕه‌شه‌كان جدیین، هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له هێڵه‌كانى به‌رگرى و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ئاماده‌ى هه‌موو جۆره بهرگرییهكن، گه‌رچى تا ئێستا هیچ كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌پاش دروستبوونى جموجوڵه‌كانى داعش له ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه ڕووینه‌داوه".
ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو" تا ئێستاش هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه هاوكارى و پاڵپشتى پێشمه‌رگه‌ن به‌تایبه‌ت له هێڵه‌كانى دوا سنوورى پێشمه‌رگه و به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق، پێشمه‌رگه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كى نییه و زۆرینه‌ى جموجوڵه‌كانى چه‌كدارانى داعش-یش له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و بۆشاییه ئه‌منییه‌كانیش هۆكارن".
ده‌رباره‌ى پڕۆژه چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، جه‌بار یاوه‌ر وتى" له 35 خاڵى پڕۆژه‌كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه زۆرینه‌یان ڕه‌شنووسیان بۆ نوسراوه و ده‌ستكراوه به‌جێبه‌جێكردنیان، به‌ڵام به‌شێك له پڕۆژه‌كان بودجه‌ى پێویسته و هه‌ندێكیشیان په‌یوه‌سته بهكارابوونى په‌ڕله‌مانه‌وه، چونكه ده‌بێت كاره‌كانى به‌یاسا ڕێكبخرێن".
خه‌ندان
