نێچیرڤان بارزانی: کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی ماڵێکی چەمچەماڵ لەناخەوە ھەژاندمی
ئەمڕۆ دووشەممە 17/12/2018، نێچیرڤان بارزانی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، لە تویتێکدا نووسیویەتی: "کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی شەوی ڕابردووی ماڵێکی چەمچەماڵ کە تیایدا سێ منداڵ گیانیان لە دەست دا و دایکیان بە سەختی بریندار بوو، لە ناخەوە ھەژاندمی".
ھەر لە پەیامەکەیدا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ھاوبەش و ھاوخەمی خانەوادەیانم، چی پێویست بێت، ھاوکار دەبین، داوای ئاگایی و خۆپاراستنی باشتر لە ھاووڵاتییان دەکەم".
ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمەماڵ لە لێدوانێکی پێشووتریدا ڕاگەیاند: کاتژمێر 8 و 30 خولەکی شەوی ڕابردوو 16/12/2018، ئاگرێک لە ماڵێک لە گەڕەکی ئاسوودەی شاری چەمچەماڵ کەوتەوە، بەو ھۆیەوە سێ منداڵ کە تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ تا پێنج ساڵە گیانیان لەدەست دا، دایکیشیان بە سەختی بریندارە و بەھۆی ڕێژەی سووتانەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە".
باسنیوز
