خانەقینییەکان ئاڵای کوردستانیان لەنێو شارەکە هەڵ دا

 خانەقینییەکان ئاڵای کوردستانیان لەنێو شارەکە هەڵ دا
خەڵکی کەرکووک و خانەقین ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە و جەختیان لە کوردستانیبوونی ناوچەکانیان کردەوە.



سەرەڕای فشار و ڕێگرییەکانی میلیشیا و هێزە داگیرکەرەکانی کەرکووک و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، گەنجانی خانەقین درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئاڵای کوردستانیان لە (فلکەی کرندی) و (فلکەی مامۆستا عەزیز پشتیوان) و (فلکەی قایمقامیەت) بەرز کردەوە و چالاکییەکەش لەلایەن کادیران و گەنجانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئەنجام درا.



ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٨ش کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی ئاڵای کوردستان، قوتابییانی سەرجەم قوتابخانە کوردییەکانی شاری کەرکووک بە بڕیاری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ئاڵای کوردستانیان لە ناوەندەکانی خوێندن بەرز کردەوە.



بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی کوردانی کەرکووک لە سەر ماڵەکانیان، ئاڵای کوردستانیان هەڵکردووە و جەخت لە کوردستانیبوونی کەرکووک دەکەنەوە.
Top