ئەمساڵ ژمارەی قوربانیانی مین زیادیكردووە

ئەمساڵ ژمارەی قوربانیانی مین زیادیكردووە

بە گوێرەی ئاماری دەزگای گشتی كاروباری مین، ئەمساڵ ژمارەی قوربانیانی مین لە سنووری پارێزگای ھەولێر زیادیكردووە.

جەمال جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای كاروباری مین/ھەولێر راگەیاند: "ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی قوربانی مین زیادیكردووە، لە ئەمساڵدا 13 كەس بەھۆی مین بوونەتە قوربانی 7 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و شەشی دیكەشیان بریندار و كەمئەندام بوونە، ئەمە لە كاتێكدایە ساڵی 10 كەس بەھۆی مین و تەقەمەنییەوە بوونە قوربانی".

گوتیشی: "لە ماوەی ساڵێكدا نزیكەی 300 ھەزار مەتر دووجا زەوی لەسنووری ھەولێر لە مین و پارچە تەقەمەنیە نەتەقاوەكان پاككراوەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "گەورەترین توانستی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان لە سنووری باڵەكایەتییە، كە پێكھاتوون لە سێ تیمی لابردنی مین بە دەست و دوو تیمی دیكەی ھونەری، بەڵام ئەو ناوچەیە مینی زۆری لێیە و تائێستا نەتوانراوە ھەموو ناوچەكە پاك بكرێتەوە".

جەمال جەلال، روونیكردەوە: "بەپێی داتاكان نزیكەی 170 ناوچەی باڵەكایەتی مینڕێژكراوە، دەتوانین بڵێین ئەو ژمارەیە لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان زیاترە لە ھەموو ناوچەكانی دیكە".
K24-
Top