دەسەڵاتی ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامەی قەرزی بەریتانیا بە وەزیری دارایی درا
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی ئیمزاكردنی ڕێككەوتننامەی قەرزی دەزگای زامنكردنی هەناردەی بەریتانیی بەخشییە د. فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی، بۆ پێشخستنی تۆڕەكانی گواستنەوەی وزە لەگەڵ كۆمپانیای GE بۆ بەرژەوەندیی وەزارەتی كارەبا.
بە پێی ئەو بڕیارە، ڕێككەوتننامەیەك لە نێوان وەزارەتی دارایی و بانكی جی.بی مۆرگان UKEFدا بە بڕی 221.6 ملیۆن یۆرۆ ئیمزا دەكرێت و گوژمەیەكی دیكەش بە بڕی 158 ملیۆن یۆرۆ بە پێی مەرجەكانی وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتیی داراییی پڕۆژەكان ئیمزا دەکرێت.
kdp-
