تیمیێکی فڕۆکەوانی لەگەرمیان جێگیر کرا
کرد
لەکۆبونەوەیەکدا کە ھەردوقائیمقامی كهلار و کفری و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و بەڕێوەبەرانی پۆلیس و ھاتوچۆ و بەرگری شارستانی ئامادەی بوون، باس لە چۆنێتی ھەماھەنگی و گرفتەکانی ئەو شوێن و ناوچە نزمانە کرا کە ئەگەری ڕوودانی لافاویان لێدەکرێت و چوارچێوەی کارەکانیان دیاریکرا.
ھەفتەی ڕابردوو بە ڕاسپاردەی سهڵاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان داواکارییەکی ئاراستەی ھاتوچۆی سلێمانی کرد بۆ ئهوهى فڕۆکەیەک بۆ بارودۆخی نەخوازراوی کەشوھەوا دابین بکەن و لەگەرمیان جێگیر بکرێت.
باسنيوز
