لە هەولێر ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، "کاتژێمر 9:40 خولەکی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 16/12/2018، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - گوێر ڕووداوێكی پێكدادان دروستبوو له‌نێوان بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌و پیكابێکی ده‌بل قه‌مه‌ره، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش به‌داخه‌وه شوفێری پیكابه‌كه له‌دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
ڕوونیشی کردووەتەوە، کە هۆکاری كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا بارهه‌ڵگره‌كه له‌م شه‌قامه تاک سایده هه‌وڵی دابوو تێپه‌ڕاندن ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌نه‌بوونی ئۆتۆمبێل لهسایدهكهی تر، كه ئه‌مه‌ش وایكرد بكه‌وێته سه‌ر رێره‌وی پیكابه‌كه و خۆی پیابكێشێت.
باسنيوز
