بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی ھەولێر دوو مامۆستا بریندار بوون

 بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی ھەولێر دوو مامۆستا بریندار بوون
بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەولێر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە پشتڕاست دەکاتەوە دەڵێت بەھۆی کەوتنی زۆپاوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦\١٢\٢٠١٨ لە قۆتابخانەی "ئاھەنگ"ی تێکەوڵاو لە ھەولێر بەھۆی کەوتنی زۆپاوە، ئاگر لە یەکێک لە پۆلەکانی قوتابخانەکە کەوتووتەوە و بەو ھۆیەشەوە دوو مامۆستا بەناوەکانی (وشیار و پێشڕەو) بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر کراون.

لەو بارەیەوە دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی ھەولێر ڕووداوەکەی پشتڕاست کردەوە ڕايگەیاند: "ڕووداوەکە ڕاستە و لە کاتی پشوودا قوتابییەکان چونەتە دەرەوە و یەکێکیان بەر زۆپاکە کەوتووە و ئاگرەکە کەوتووەتەوە، بەڵام تەنیا ئاگرکەوتنەوەیەکی سووک بووە، بەڵێنی چاککردنی ئەوەشیان پێ دراوە".

قوتابخانەی ئاھەنگی تێکەڵاو پۆلی یەکی بنەڕەتی تا شەشی بنەڕەتی تێدایە، بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەولێر گوتیشی: "قوتابخانەکە نزیکی پەروەردە و سایلۆی ھەولێرە".










باسنيوز
Top