نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد
کاروان ئەنوەر، بەرپرسی لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، راگەیاند: " ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦-١٢-٢٠١٨ مستەفا ساڵح کەریم، نووسەر و رۆژنامەنووس، لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد“.
ڕوونیشی کردەوە کە مستەفا ساڵح کەریم لە میانی کارەکەیدا خزمەتی بە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردووە و ڕۆڵی لە ئەدەبی کوردیدا هەبووە.
کاروان ئەنوەر ڕای گەیاند: ”مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم، ھاوکات یاریدەدەری لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە“.
هەر لەبارەی کۆچی دوایی مستەفا ساڵح کەریم، مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باسی لە ڕۆڵ و کارەکانی ڕۆژنامەنووسە کۆچکردووەکە کردووە. بەو بۆنەیەشەوە ”سەرەخۆشی لە ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕۆژنامەنووسان و ئەدیبانی کورد و کەسوکار و بنەماڵەکەی“ کردووە.
باسنيوز
