نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

 نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی کوردستان کۆچی دوایی کرد
مستەفا ساڵح کەریم، نووسەر و رۆژنامەنووس و یاریدەدەری لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نەخۆشی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

کاروان ئەنوەر، بەرپرسی لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، راگەیاند: " ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦-١٢-٢٠١٨ مستەفا ساڵح کەریم، نووسەر و رۆژنامەنووس، لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد“.

ڕوونیشی کردەوە کە مستەفا ساڵح کەریم لە میانی کارەکەیدا خزمەتی بە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردووە و ڕۆڵی لە ئەدەبی کوردیدا هەبووە.

کاروان ئەنوەر ڕای گەیاند: ”مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم، ھاوکات یاریدەدەری لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە“.

هەر لەبارەی کۆچی دوایی مستەفا ساڵح کەریم، مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باسی لە ڕۆڵ و کارەکانی ڕۆژنامەنووسە کۆچکردووەکە کردووە. بەو بۆنەیەشەوە ”سەرەخۆشی لە ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕۆژنامەنووسان و ئەدیبانی کورد و کەسوکار و بنەماڵەکەی“ کردووە.












باسنيوز
Top